ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

چیا ئەمین سه‌رۆكی نوێی زاخۆ به‌ڵێنی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی زاخۆ ده‌دات

كار بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌كه‌ین

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی نوێی یانەی زاخۆ، چیا ئەمین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەرکەوت و نەخشەڕێگای خۆی بۆ داهاتووی یانەکە بردنه‌وه‌ی نازناوەکان راگەیاند.

تەنیا بەشداری ناکەین، نازناومان دەوێت

چیا ئەمین لە دەستپێکی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە چیتر زاخۆ وەک یانەیەکی ئاسایی نابێت، بەڵکو دەبێت ببێتە جەمسەرێکی بەهێزی کێبڕکێ.

گوتی:

“پلانمان ئەوەیە نازناو بۆ زاخۆ بەدەستبهێنین و دەمانەوێت یانەکە رکابەری سەرەکی بێت لەسەر بردنەوەی هەموو نازناوەکان.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم پۆستە لای ئەو بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و هەموو کاتی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە تەرخان دەکات.

شۆڕشی دارایی و گەشتوگوزاری وەرزشی

سەرۆکی نوێی یانەکە، مژدەیەکی گەورەی دارایی بە هەوادارانی یانەکە دا و رایگەیاند کە کارکراوە بۆ ئەوەی 5٪ی داهاتی پڕۆژەکانی زاخۆ بۆ یانەی زاخۆ بێت، ئەمەش سەقامگیرییەکی دارایی بۆ یانەکە دابین دەکات.

هەروەها گوتی:

“وەرزش بەشێکی گرنگی کەرتی گەشتوگوزارە، ئێمە دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتێکی زیاتری شارەکە بکەین.”

یەک تیم و یەک كارگێری؛ کلیلی سەرکەوتن

لەبارەی شێوازی کارکردنیان، چیا ئەمین گوتی:

“وەک چۆن لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە یەک تیم کار دەکەین، لێرەش دەمانەوێت بە یەک پلان و بە یەک دەست خزمەتی یانەکە بکەین.”

 سەبارەت بە خەڵاتی زەبێست کە پێشتر یانەکە بەدەستی هێنابوو، گوتی:

“ئەو خەڵاتە دەستکەوتێکە کە شانازی هەموومانە و پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ کارکردنی باشتر.”

مژدەی نوێ بۆ هاندەران: ئاشکراکردنی راهێنەر و ئەستێرەکان

سەرۆکی نوێی یانەکە پەیامێکی بۆ ئەو هاندەرانە نارد کە نیگەرانن و گوتی:

 “دەزانم بەشێک لە هاندەران دڵگرانن، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە کارێکی زۆر باش دەکەین.”
لە رووی تەکنیکییەوە ئاشکرایکرد کە:

  • زۆربەی یاریزانانی وەرزی رابردوو لە یانەکە دەمێننەوە.

  • چەندین یاریزانی ئەستێرە دەگوازرێنەوە بۆ ریزەکانی زاخۆ.

  • باشترین راهێنەر دەستنیشانکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی ناوی ئاشکرا دەکرێت.

چیا ئەمین بەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە نیشانیدا کە زاخۆ لە وەرزی نوێ پشتگیرییەکی دارایی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە، ئامانجەکەش تەنیا یاریکردن نییە، بەڵکو هێنانەدی خەونی هاندەرانی زاخۆیە کە بینینی یانەکەیانە لەسەر سەکۆی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button