
یاریگا –
له ههنگاوێكی چاوەڕواننەکراودا و تەنیا چەند رۆژێک پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، تەها زاخۆیی، بهربژێری دیاری کورد و ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ، بە فەرمی ماڵئاوایی لە کێبڕکێیەکە کرد.
کشانەوە بە فەرمانی حکومەت
تەها زاخۆیی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی وەرزشیی یاریگا پەردەی لەسەر هۆکاری کشانەوەکەی لادا و رایگەیاند ئەم بڕیارە لەسەر داوای لایەنی فەرمی بووە. زاخۆیی گوتی:
بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە داوایان لێکردووم لە هەڵبژاردنەکان خۆم بکشێنمەوە، منیش پابەندم بە بڕیاری حکومەت، کشانەوەی خۆم له رێگهی تۆڕی وهرزشی یاریگا رادەگەیێنم.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکی ئەو لە بهربژێربوون، خزمەتکردنی یانەکانی کوردستان و چەسپاندنی مافەکانیان بووە لە ناو جومگەکانی بڕیاردانی تۆپی پێی عێراق، بەڵام لە ئێستادا بەرژەوەندییە باڵاکان وا دەخوازن کە گۆڕەپانەکە جێبهێڵێت.
ههورهها گوتی،
حكومهتی پێیان راگهیاندم بهربژێری ئێمه دكتۆر عهبدوڵا جهلاله، منیش رێز له بڕیارهكهیان دهگرم و د. عهبدوڵا برای منه، ههر كاتێك حكومهت كاری به من بێت من ئامادهم خزمهت بكهم
نەخشەی دەنگەکان دەگۆڕێت
کشانەوەی تەها زاخۆیی لەم کاتە هەستیارەدا کە تەنیا ٣ رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان، هاوکێشەی دەنگەکان لە بەرژەوەندی بهربژێرهكانی تری کورد دەگۆڕێت. چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوەی حکومەت بۆ یەکخستنی دەنگەکان بووە تاوەکو کاندیدەکانی تری کورد چانسی زیاتریان هەبێت بۆ بردنەوەی کورسی لە مەکتەبی تەنفیزی و دەنگەکان پەرتەوازە نەبن.
شەممەی یەکلاکەرەوە
بڕیارە شەممە، 23ی ئایار، له هۆتێل ڕەشید لە بەغدا میوانداری گەورەترین ململانێی وەرزشی بکات. کێبڕکێیەکە تەنیا لەسەر پۆستی ئەندامی نییە، بەڵکو جەنگێکی توند لەسەر پۆستی سەرۆک و جێگرەکانیش هەیە لە نێوان هەردوو بەرەی (عەدنان دەرجال و یونس مەحمود).



