تەواو؛ کالوم ویڵسن پەیوەندی بە برێنتفۆرد دەکات

یاریگا –
کالوم ویڵسن، هێرشبەری ئینگلیزی لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە و پەیوەندی بە برێنتفۆرد دەکات.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە برێنتفۆرد لەگەڵ کالوم ویڵسن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە 34 ساڵانییەکە پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
کالوم ویڵسن لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ وێستهام یونایتد کۆتاییهات و بەخۆڕایی پەیوەندی بە برێنتفۆرد دەکات. گرێبەستەکەی ویڵسن لەگەڵ برێنتفۆرد بۆ ماوەی یەک وەرز دەبێت.
🚨🐝 Callum Wilson to Brentford, here we go! Deal in place for the striker to join on one year contract.
Follows Jaidon Anthony as new signing for Brentford project. 🔴⚪️ pic.twitter.com/O2uvcXVp33
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 8, 2026
کالوم ویڵسن هاوینی رابردوو نیوکاسڵ یونایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد، بە درێسی هامەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 35 یاریی کردووە، حەوت گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد. بەڵام یانەکەی دابەزییە چامپیۆنشیپ.
ویڵسن لە ئینگلتەڕا یاری بۆ کۆڤێنتری سیتی، کارێنگتن، بۆرنمس و نیوکاسڵ یونایتد کردووە، لە پرێمەرلیگ بەشداریی 271 یاریی کردووە، 95 گۆڵی کردووە و 26 گۆڵی دروستکردووە.

