دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ، رۆجەرزی کردووەتە ئامانجی سەرەکی و پاریس لەگەڵ ئەکلیوش گفتوگۆ دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مۆررگان رۆجەرز بووەتە ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ و گەنەرز هەموو هەوڵێک دەدات لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات – ئاتلێتیک
ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی جێد سپێنس، بەرگریکاری تۆتنهام دەدات – ئاتلێتیک
تۆتنهام ئۆفەرێک بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی عەلی کرۆوپی، هێرشبەری بۆرنمس پێشکەش دەکات – تۆک سپۆرت
ئینتەر مەیامی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤۆزینیا، گۆڵپارێزی کەیپ ڤێرد چڕکردووەتەوە – مارکا
پاریس سانجێرمان گفتوگۆی گواستنەوەی ماگنەس ئەکلیوش، هێرشبەری مۆناکۆی دەستپێکردووە – RMC
ئیلان مێسلیێر، گۆڵپارێزی پێشووی لیدز یونایتد بە خۆڕایی پەیوەندی بە ئارسیناڵ دەکات — فابریزۆ رۆمانۆ
زیۆن سوزوکی، گۆڵپارێزی ژاپۆن و پارما، ئۆفەرێکی لیدز یونایتدی رەتکردەوە – نیکۆلۆ شیرا
کالوم ویڵسن، هێرشبەری پێشووی وێستهام بەخۆڕایی پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد – فابریزۆ رۆمانۆ
ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید وەکوو راهێنەری فولهام دەستنیشانکرا – فەرمی
جێسی دێری لە چێڵسییەوە بەخواستن تاوەکوو 2027 پەیوەندی بە سپۆرتینگ کرد، یانە پۆرتوگالییەکە مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی نییە – فابریزۆ رۆمانۆ



