
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 36 پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری برێنتفۆرد دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری برێنتفۆرد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 36 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی یاریی رابردوو بەرامبەر ئێڤەرتن دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ دەبێت چاوەڕێی خاڵ لەدەستدانی ئارسیناڵ بكات.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لەكۆی 34 یاریی 21یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لەكۆی 35 یاریی 14 یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و 12یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆبن دیاس، رۆدری و ڤاردیۆڵ رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
برێنتفۆرد بە بێ كارڤالۆ و میلامبۆ بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی
رۆدری، بێرناردۆ
فۆدن، شەرقی، دۆكو
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد
كێڵێهەر
كایۆدی،كۆلێنس، ڤان دێن بێرگ، لویس پۆتەر
یێنسن، یارمۆلیک
دانگۆ، دامسگارد، شەید
تیاگۆ



