ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەپەلە؛ بەیاننامەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبارەی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بۆ بارسێلۆنا

"500 ملیۆن یۆرۆ بێنن"

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە بەیاننامەیەک وەڵامی دەنگۆکانی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بۆ بارسێلۆنا دەداتەوە.

دوای ئەوەی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەکە دەربڕی و ایگەیاند بۆ بەدیهێنانی خەونەکەم دەبێت بڕۆم، دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی بارسێلۆنا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی تەنی. بەڵام کارگێڕیی یانە مەدریدییەکە زۆر بە خێرایی و بە توندی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.

 لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی ئاس، بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە زمانێکی زۆر توند و یەکلاییکەرەوە پەیامی خۆیان گەیاندە یانەی بارسێلۆنا و رایانگەیاند؛

هیچ بڕە پارەیەک نییە کە بارسێلۆنا بتوانێت بەهۆیەوە خولیان ئالڤارێز بکڕێت، ئەو یاریزانە بۆ بارسێلۆنا ناگوازرێتەوە، یان دەبێت 500 ملیۆن یۆرۆی مەرجی هەڵوەشاندنەوە بدەن یان گواستنەوەکە ناکرێت.

Back to top button