بەپەلە؛ خولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی لە بارەی داهاتووی ئاشکرا کرد
پەیامێکی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات

یاریگا –
خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە داهاتووی ئاشکرا کرد و بە فەرمی رایگەیاند کە دەیەوێت یانە ئیسپانییەکە جێبهێڵێت.
ئەلڤارێز کە پێدەچێت ئامانجێکی گەورەتری بۆ داهاتووی پیشەگەریی خۆی هەبێت، بێدەنگیی شکاند و بە ڕوونی پەیامی خۆی گەیاندە هاندەران و کارگێڕیی یانەکەی.
دەمەوێت خەونەکەم بەدیبهێنم، قسەم لەگەڵ ئەو کەسانەی نێو یانەکەم کردووە کە پێویست بوو قسەیان لەگەڵ بکەم و باشترین شت بۆ داهاتووم رۆیشتنە.
💣🔥“No es momento para hablar de esto pero tampoco puedo esconderme, trato de ser una persona honesta. Hablé con las personas del Atlético Madrid y creo que lo mejor para todos es una TRANSFERENCIA. Quiero cumplir mi sueño”
La bomba de Julián Álvarez, pidiendo ser transferido pic.twitter.com/plm9bnmKRX
— PaseClave (@paseclave__) June 22, 2026
خولیان راستەوخۆ کارگێڕیی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە بابەتەکە لە قۆناخی دەنگۆوە گۆڕاوە بۆ هەنگاوی کرداریی بۆ جێهێشتنی یانەکە.
بەکارهێنانی وشەی خەون ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئالڤارێز ئۆفەرێکی لە یانەیەکی زۆر گەورەوە پێگەیشتووە کە ناتوانێت رەتیبکاتەوە، یان هەست دەکات لە ئاتلەتیکۆ مەدرید ناتوانێت نازناوە گەورەکانی وەکوو چامپیۆنزلیگ یان باڵۆندۆر بەدەست بهێنێت.
بە ئاشکراکردنی ئەم پەیامە لە میدیاکاندا، ئالڤارێز فشارێکی گەورە دەخاتە سەر دیێگۆ سیمیۆنی و کارگێڕیی یانەکە بۆ ئەوەی رێگری لە رۆیشتنی نەکەن و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی بکەن.



