ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد داشکاندن لە نرخی یاریزانێکی دەکات، بەڵام بەهۆی زۆریی مووچەکەیەوە کڕیاری دەستناکەوێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی خستووەتە لیستی فرۆشتنەکانیەوە و ئامادەیە بە کەمتر لە نرخی خۆی بیفرۆشێت.

یانەکە بە بۆ وەرزی داهاتوو بەشداریی لە چامپیۆنزلیگ دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی مایکڵ کاریک لە زستانی ئەم ساڵ هات و پۆستەکەی بەشێوەی کاتی لەدوای رۆشتنی روبێن ئامۆریم وەرگرت. کاریک توانی متمانە بە شەیتانە سوورەکان ببەخشێتەوە و لە وێرانەترین دۆخی خۆیاندا هیوای بەبەردا کردنەوە تا توانی پلەی سێیەمیان بۆ مسۆگەر بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، کە پشتیان بە زانیارییەکانی ساموێل لوکهێرستی رۆژنامەنووسی زە سەن بەستووە، مان یونایتد ئامادەیە بە زیانی ماددیەوە دەستبەرداری مانوێل ئوگارتی بێت و ئەم هاوینە بیفرۆشێت.

ئوگارتی لە هاوینی 2024 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە لە پاریس سانجێرمانەوە گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد، بەڵام نە لەسەردەمی ئێریک تێن هاخ کە خۆی گواستیەوە، نە سەردەمی ئامۆریم و کاریکیشی نەیتوانی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێبگاتەوە، ئەوە بەتایبەت لە هەبوونی یاریزانێکی وەک کازیمیرۆ لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگریکار.

رۆژنامەنووسەکەی سەن زانیویەتی کە سەرباری ئەوەی مانچێستەر یونایتد بە کەمتر لە نرخی خۆی یاریزانە ئوروگواییەکە دەفرۆشێت، بەڵام زۆریی مووچەکەی کە هەفتانە دەگاتە 120 هەزار پاوەند، ئاستەنگ لەبەردەم ئەو یانەیەدا دروستبووە لە دۆزینەوەی کڕیار بۆ یاریزانە 25 ساڵیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button