گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ مێسی ریکۆردە مەحاڵەکەی مێژووی مۆندیالی شکاند

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە دووەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2026 توانی ریکۆردە مێژووییەکەی میرۆسڵاڤ کلۆزە بشکێنێت.

لیۆ لە یەکەم یارییدا بەرامبەر جەزائیر هاتریکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی مۆندیالدا لەگەڵ کلۆزە یەکسانکردەوە و بووە خاوەنی 16 گۆڵ.

ئەمشەو بەرامبەر نەمسا، ئەگەرچی لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام کاپتنی ئەرجەنتینیەکان کۆڵی نەدا و لە خولەکی 38 تۆڕیی تیمە ئەوروپیەکەی هەژاند.

دیمەنی لە دەستدانی لێدانە سزاکە:

ڤیدیۆ: مێسی لێدانی سزای فەوتاند

بەوەش ژمارەکەی بەرزکردەوە بۆ 17 و بەفەرمی پێش هێرشبەرە ئەڵمانیەکەی دایەوە.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی مێسی بەرامبەر نەمسا

بابەتی زیاتر

Back to top button