
یاریگا –
بارسێلۆنا بەیەکجاریی دەستبەرداری یەکێک لە گۆڵپارێزەکانی دەبێت و یانەی داهاتووشی ئاشکرادەکرێت.
دوای هاتنی خوان گارسیا بۆ ریزەکانی بارسا، لە یەکەم وەرزیدا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد کە خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی وەرزەکەی بردەوە. ئەو ئاستەی وایکرد شوێنی سەرەکی بۆ هەریەکە لە چێزنی و ئیناکی پێنا نەهێڵێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانە کەتەلۆنیەکە بەیەکجاریی پێنا دەفرۆشێت.
پێنا ئەگەرچی کوڕێکی بلاوگرانایە و منداڵێتی هەر لەو یانەیە درەوشایەوە تا ساڵی 2022 کە بەفەرمی سەرخرا بۆ تیمی یەکەم. بەڵام ماوەیەکی زۆرە بەخواستن نێردراوەتە دەرەوە. پێشتر بۆ گالاتاسەرای و لە ساڵی 2025یش بۆ ئێڵچی.
وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکەی زانیویەتی، گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، پەیوەندی بە پاناتینایکۆس دەکات.
سەبارەت بە نرخ و ماوەی گرێبەستەکەی، فابریزیۆ زانیویەتی بەهای پێنا لەسەر یانە یۆنانیەکە 3 ملیۆن یۆرۆیە و ماوەی گرێبەستەکەشی تا هاوینی 2029 دەخایەنێت.
🚨🟢⚪️ Iñaki Peña, set to join Panathinaikos on a contract until June 2029 for €3m transfer fee. Done deal. pic.twitter.com/uTAamgLvy6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 22, 2026



