تەواو؛ گۆڵکارەکەی مەغریب بووە یاریزانی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا

یاریگا –
یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئیسماعیل سیباری یاریزانی مەغریب.
هێرشبەرە مەغریبیە لە دوو یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەیدا لە مۆندیالی 2026 فریادڕەسی وڵاتەکەی بوو کاتێک لە یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر بەڕازیل خۆی خاوەنی تاکە گۆڵەکە و، هەروەها لە بردنەوەکەیاندا بەرامبەر سکۆتلەندا هەر ئەو بوو سێ خاڵی یارییەکەی بە مەغریب بەخشی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، بایرن میونشن کە ماوەیەکە راوی ئەو هێرشبەرەی ئایندهۆڤن دەکات، ئێستا دەتوانرێت وا دابنرێت سیباری یاریزانی نوێی بایرنە.
فلریان نووسیویەتی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەسەرکەوتوویی پشکنینەکانی لە ئەمریکا بۆ کرا، هەموو بەڵگەنامەکان واژۆکران بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ ریزی باڤارییەکان.
سەبارەت بە نرخی ئیسماعیل، رۆژنامەنووسەکەی سکای سپۆرتس زانیویەتی کە ماکس ئیبێرلی بەڕێوەبەری بایرن میونشن توانیویەتی نرخی گواستنەوەکەی بهێنێتەخوارەوە بۆ کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ. ئەوەش لەبەر ئەوەی ماکس و تیمەکەی هەرزوو لە یاریزانەکە چوونەپێشەوە و ئەوپەڕی هەوڵی خۆیاندا تا پێش یەکەم یاریی مۆندیال رێککەوتن لەگەڵ لایەنی هۆڵەندی بکەن.
لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیا فلۆریان ئەوەشی باسکردووە کە ئێستا هەمووشتێک تەواوبووە. سیباری یەکێکبووە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری یانە ئەڵمانییەکە.
🚨🆕 Ismael Saibari can now be considered a new FC Bayern player. All done and sealed following the successful medical, as revealed last week.
⚠️ Max Eberl managed to negotiate the fixed fee down to below €50m because he and his team moved very early. That is also why Eberl… pic.twitter.com/ZwhyD7KkaF
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 22, 2026



