فەرمی؛ ئەستێرەیەكی دیكە پەیوەندی بە ریال مەدرید كرد
فلۆرێنتینۆ پێرێز وەستانی نییە

یاریگا –
ریال مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
سیلڤا لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی مۆناكۆ بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و لە هاوینی ئەمساڵ دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی یانەكەی جێهێشت.
Comunicado Oficial: Bernardo Silva.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 17, 2026
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس بەفەرمی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
سیلڤا بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.
ناوەڕاستكارە پۆرتوگالییەكە لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد.
سیلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری 460 یاریی كردووە و توانیویەتی 76 گۆڵ بكات و 77 گۆڵیش درووست بكات.



