گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

درۆی کردووە؛ هۆکاری رێگریکردنی کەنەدا لە پارتی بۆ کەنەدا ئاشکرا دەکرێت

باوەڕپێنەکراوە!

Yariga App

یاریگا –

یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی غانا لە داواکاریی ڤیزاکەیدا رایگەیاندبوو کە هیچ تۆمەتێکی تاوانکاریی یەکلانەکراوەی لەسەر نییە، ئەمەش وای لە وڵاتەکەی ئەمریکای باکوور کرد رێگری لە چوونەژوورەوەی بکات.

تۆماس پارتی یەکەم یاریی گانا لە مۆندیال لەدەست دەدات دوای ئەوەی کەنەدا ڤیزای پێ نەدا و ئێستاش هۆکاری سەرەکیی پشت ئەو بڕیارە ئاشکرا بووە. ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەڕاست لە داواکارییەکەیدا رایگەیاندبوو کە هیچ تۆمەتێکی تاوانکاریی یەکلانەکراوەی لەسەر نییە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا لە ئینگلتەرا رووبەڕووی تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی دەبێتەوە.

یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە، کە پێشتر لە یانەکانی ئارسیناڵ و ڤیاریال یاریی کردووە، لە بۆستن مایەوە کە گانا کەمپی مەشقی تێدا ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا شاندی ئەو وڵاتە ئەفریقییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەنەما گەشتیان بەرەو تۆرۆنتۆ کرد.

لە بڕیارەکەی دادگای کەنەدا هاتووە کە؛ داواکارەکە ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە لە بەریتانیا رووبەڕووی چەندین تۆمەتی تاوانکاریی پەیوەندیدار بە توندوتیژیی سێکسی بووەتەوە.
لە رووی پرەنسیپەوە پارتی نابێت رووبەڕووی هیچ کێشەیەکی یاسایی دیکە ببێتەوە کە رێگری لێ بکات لە بەشداریکردن لە یارییەکانی دیکەی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، کاتێک گانا لەسەر خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رووبەڕووی تیمەکانی ئینگلتەرا و کرواتیا دەبێتەوە.

بەڵام رەنگە ئەم کێشەیە لە قۆناخی 16 سەرهەڵبداتەوە، چونکە ریزبەندیی دووەمی ئەم کۆمەڵەیە یارییەکەی لە تۆرۆنتۆ ئەنجام دەدات. ئەگەر ئەوە روو بدات، یاریزانە بەئەزموونەکەی هێڵی ناوەڕاست جارێکی دیکە ناچار دەبێت بمێنێتەوە، بە هیوای ئەوەی هاوتیمەکانی سەرکەوتنێک بەدەستبهێنن کە رێگەی پێبدات لە قۆناخی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button