عێراقکوردستان

دوو یاریزانی کورد سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکرد

کێشەیەکی دیکە بەرۆکی یانەی هەولێر دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

کێشەیەکی دیکە بەرۆکی یانەی هەولێری گرت و ئەمجارەیان دوو یاریزانی کورد سکاڵایان لەسەر یانەکە تۆمار کردووە.

هەریەک لە یاریزانان رەوایوسف، لاس کەنعان بە فەرمی دژی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمار کرد، هەر دوو یاریزان لە وەرزی 2024 _ 2025 یارییان بۆ یانەی هەولێر کردووە، لاس کەنعان تاوەکو ناوەڕاستی وەرزی رابردووش یاریی بۆ یانەکە کرد.

لیژنەی کاروباری یاریزانان و راهێنەران لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، داوا لە نوێنەری یانەی هەولێر دەکات رۆژی پێنج شەممە 18 _ 6 _ 2026 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ئامادە بن.

جگە لەم دوو سکاڵایە تا ئێستا کارگێڕی هەولێر کێشەی یوسف بن سۆدەی هێرشبەری پێشووی تیپەکەی چارەسەر نەکردووە، یاریزانە توونسیەکەش بە هۆی وەرنەگرتنی شایستەی دارایی سکاڵای لە یانەکە تۆمار کردووە، ئەگەر ئەم کێشانە بە خێرایی چارەسەر نەکرێن هەولێر رووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە و بۆ چەند وەرزێک ناتوانێ گرێبەستی نوێ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button