هاوڕێ نزیکەکەی کریستیانۆ؛ مێسی قاچی یاریزان دەشکێنێت بەڵام کارتی سووری پێنادەن
رەخنەت تووند لە ناوبژیوان دەگرێت..

یاریگا –
پیێرس مۆرگان، رۆژنامەنووسی ناودار و هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر کارتە سوورەکەی مێسی رەخنەی تووند لە ناوبژیوان دەگرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیال رووبەڕووی هەڵبژاردەی جەزائیر بووەوە و بە هاتریکێکی لیۆنێل مێسی 3-0 یارییەکەی بردەوە.
لە یارییەکەی ئەرجەنتین و جەزائیر دیمەنێکی مێسی کە بە شێوەیەکی توند و بە بەکارهێنانی هێزێکی لەڕادەبەدەر، پێڵاوەکەی دەچەقێنێتە ماسوولکەی قاچی ‘ماندی’ یاریزانی جەزائیر و قاچی دەچەمێنێتەوە، مشتوومڕێکی گەورەی دروستکردووە. پیێرس مۆرگان پێی وایە دەبوو کارتی سوور بە مێسی بدرێت.
Brilliant performance by Messi last night – but he should have been sent off for this outrageous studs-up foul on Algeria’s Mandi. The fact he didn’t even get booked is ridiculous – could have broken the guy’s leg. pic.twitter.com/D2cyUI3BU2
— Piers Morgan (@piersmorgan) June 17, 2026
شەوی رابردوو مێسی ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، بەڵام دەبوو بۆ ئەم فاوڵە مەترسیدارە لەسەر عیسا ماندی بکرێتە دەرەوە. شتێکی بێمانایە کە هیچ کارتێکی وەرنەگرت، دەکرا قاچی ئەو کابرایە بشکێنێت.
پیێرس مۆرگان هاوڕێیەکی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و بەردەوام ستایشی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە دەکات، هەر بۆیە لە بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکەی ئەرجەنتین و جەزائیر نیگەرانە و پێی وایە بڕیارەکە بێمانا بووە.
مێسی شایستەی کارتی سوور بوو؛ ئابڕووچوونی ڤار لە یارییەکەی ئەرجەنتین و جەزائیر



