پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V جەزائیر؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
پاڵەوانی جیهان لە یەكەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی جەزائیر دەبێتەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و جەزائیر لە یاریگای ئارۆهێد لە كانساس سیتی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و جەزائیر لە كۆمەڵەی دەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی نەمسا و ئوردن دێن.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەشانی رابردوو پاڵەوانی جامی جیهانی بوو یەكەم هەنگاو بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوەكەی دەنێت.
لیۆنێل مێسی كاپتن و سەركردەی ئەرجەنتینییەكان شەشەم مۆندیال لە كاروانی وەرزشی خۆیدا دەكات.
هەڵبژاردەی جەزائیر نایەوێت نێچیرێكی ئاسانی لیۆ مێسی و هاوڕێكانی بێت و دەیەوێت بە ئەنجامێكی باش كۆتایی بە یارییەكە بهێنن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەرووی جەزائیر دەبێتەوە.
جەزائیر بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین
ئێمیلیانۆ مارتینێز
مۆلینا، رۆمێرۆ، ئۆتامێندی، تاگلیافیكۆ
ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، ئێنزۆ فێرناندێز
مێسی، لاوتارۆ، ئالمادا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی جەزائیر
زیدان
بلغالی، ماندی، بێنسێباینی، ئایت نوری
بەدەوی، نەبیل بن تاڵب
مەحرز، مازا، شایبی
گۆیری



