پریڤیوی یاریی فەڕەنسا V سێنیگال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی بەهێزی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و سێنیگال رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و سێنیگال لەیاریگای مێتڵایڤ لە رۆتێرفۆردی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و سێنیگال لە كۆمەڵەی نۆیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی عێراق و نەرویج دێن و سەرجەم هەڵبژاردەكان بەهێزن و بە كۆمەڵەی مەرگ ناودەبرێت.
هەڵبژاردەی سێنیگال لە ریزبەندی پازدەیەمی فیفا بۆ هەڵبژاردەكانی جیهان دێت و گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی باشترین دەستكەوتیان بووە لە یارییەكانی جامی جیهانی.
فەڕەنسا لە مۆندیالی رابردوو زۆر نزیک بوو لەوەی ببێتە پاڵەوان بەڵام ئەرجەنتین نەیهێشت ببێتە پاڵەوان.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فەڕەنسا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سێنیگال دەبێتەوە.
سێنیگال بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا
ماینان
كۆندێ، سالیبا، ئوپامیكانۆ، هێرناندێز
چوامینی، رابیۆ
دێمبێلێ، ئۆلیس ، دووێ
ئێمباپێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێنیگال
مێندی
دیاتا، كۆلیبالی، نیاكاتێ، دیوف
گویێ، كامارا
سار، ئێندیاێی، مانێ
جاكسن



