ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیوا نەما؛ چیرۆکی نێوان بارسێلۆنا و راشفۆرد بەیەکجاری کۆتایی دێت

مان سیتی و لیڤەرپوول لە لیستی رەشدان

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی مارکوس راشفۆرد و بارسێلۆنا کۆتاییدێت و چیدیکە بارسێلۆنا ناتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا چیدیکە ناتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ مارکوس راشفۆرد واژۆ بکات و دوێنێ ئەو بڕگەیەی گرێبەستەکە بەسەرچوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لەمەودوا هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەست لەگەڵ راشفۆرد واژۆ بکات پێویستە 40 ملیۆن پاوەند بە شەیتانە سوورەکان بدات، بەڵام ئەو بڕگەیەی گرێبەستەکە بۆ مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول کارا نابێت.

راشفۆرد دوای مۆندیال دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد و تاوەکوو ئێستا روون نییە چارەنووسی چۆن دەبێت، بەڵام ئۆرنشتاین روونیکردووەتەوە راشفۆرد نایەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەی ئینگلتەڕا بکات، دەیەوێت رێز لە گرێبەستەکەی بگرێت و تاوەکوو هاوینی 2028 لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە.

راشفۆرد وەرزی رابردوو بەخواستن پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، مەرجێک لە گرێبەستەکە هەبوو کە بارسا دەیتوانی بە 30 ملیۆن گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی، بەڵام یانە کاتالوونیەکە ئەو مەرجەی کارانەکرد و راشفۆرد ناگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

راشفۆرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 49 یاریی بۆ بارسێلۆنا کرد، 14 گۆڵی کرد و 14 گۆڵی دروستکرد، نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button