
یاریگا –
سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ وەربگرن و مەسعود میراڵ، بە هێزترین پاڵێوراوە.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی ماهر کەنزاری، راهێنەری توونسی کە بڕیاربوو راهێنەرایەتی زاخۆ بکات، سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە وەربگرن، ئەحمەد سەڵاح، راهێنەری وەرزی رابردووی شوڕتە پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ وەربگرێت.
تەڵال بلووشی، راهێنەری پێشووی زاخۆ ناوی لە لیستی بەربژێرەکانە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە وەربگرێتەوە، بەڵام کارگێڕی زاخۆ بە فەرمی دەرگای گفتووگۆی لەگەڵ راهێنەرە قەتەڕیەکە نەکردۆتەوە.
مەسعود میڕال، پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی زاخۆ بکات لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ دەیەوێت نزیکی دۆستایەتی هاڕون ئەحمەدی یاریزان لە راهێنەرەکە بکاتە دەرفەت و لە رێگای یاریزانەکەوە مەسعود میڕال رازی بکات کە ئەم ئەرکە وەربگرێت.



