بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوای راگەیاندنەکەی ریال مەدرید، نیکۆ پازیش راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ریال مەدرید بە راگەیاندنێکی فەرمی کۆتایی بە نادڵنیاییەکان هێنا و دۆخی نیکۆ پازی یەکلایی کردەوە.

لە بەیاننامەکەیاندا ریال مەدرید ئاشکرایکرد کە لەگەڵ یانەی کۆمۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ مانەوەی پاز لەو یانە ئیتاڵیە بۆ وەرزی 2026/27 ئەوەش لەسەر خواستی خودی یاریزانەکە.

فەرمی؛ ریال مەدرید چارەنووسی نیکۆ پاز یەکلایی دەکاتەوە

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە هاوینی 2024 بە گرێبەستێکی 4 ساڵی پەیوەندی بە کۆمۆ کرد، بەڵام مەرجێک لە رێککەوتنەکەیاندا جێگیر کرا کە رێگە بە مەدرید دەدرێت لە هاوینی 2026 یاخود 2027 بیگەڕێنێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

پاز رەگەزێکی سەرەکی تیمەکەی سێسک فابریگاس بوو لە سەرخستنی ئەو یانەیە بۆ چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەمین جار لە مێژووی دروستبوونی کۆمۆ. بەجۆرێک، لە 35 یاری خولی ئیتاڵیدا توانی 12 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.

لەدوای راگەیاندنەکەی ریال مەدرید، یاریزانە 21 ساڵیەکە رایگەیاند

خۆشحاڵم کە پێتان رابگەیەنم ساڵێکی دیکەش لەگەڵتاندا دەمێنمەوە. زۆر بەپەرۆشم بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ و گەڕانەوەمان بۆ یاریگا. بڕیارم لەسەر باشترین بژاردە داوە بۆ کاروانەکەم لەم چرکەساتەدا کە ئەویش مانەوەیە لەگەڵ کۆمۆ بۆ وەرزێکی دیکە. ئەو یانەیەی کە دەرفەتی دامێ گەشە بکەم.

وەک خۆم باوەڕم وایە ئەمە باشترین بڕیارە بۆ من و بۆ ریال مەدریدیش.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button