یانەیەکی ئەمریکی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی راگەیاند

یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤکسی گواسترایەوە بۆ یانەیەکی ئەمریکی و بۆ یەکەمین جار دوای 20 ساڵ ئەوروپای جێهێشت.
هێرشبەرە پۆڵەندیەکە ساڵی 2006 لە ریزەکانی زنیک پروسکۆڤی وڵاتەکەی وەک پیشەگەر دەرکەوت. بەڵام دەرکەوتنی لەسەر شانۆی ئەوروپی و جیهانی ساڵی 2010 بوو کاتێک پەیوەندی بە بۆروسیا دۆرتموند کرد و بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو یانە ئەڵمانیە وەک گۆڵکارێکی ئاستبەرز خۆی ناساند. دیارترین قۆناخی پڕ دەستکەوت و سەروەریشی لەگەڵ بایرن میونشن بوو لە 2014-2022 پێش ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات. ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا بەسەرچوو بۆیە وەک یاریزانی ئازاد لە بازاڕەکەدا مایەوە و رێککەوتنی لەگەڵ شیکاگۆ فایەری ئەمریکی کرد.
ئەمشەو لە پێگە فەرمیەکانی خۆیانەوە شیکاگۆ گواستنەوەی لیڤایان راگەیاند و نووسیان
لەگەڵ یاریزانێکی تۆپی پێ و ئایکۆنی جیهانی، گۆڵکاری مێژوویی پۆڵەندا گرێبەستمان کرد.
ROBERT LEWANDOWSKI IS COMING TO CHICAGO 🇵🇱
We have signed global soccer icon and Poland’s all-time leading goal scorer Robert Lewandowski as a Designated Player 🔥 #cf97 pic.twitter.com/ML5zxz3hVk
— Chicago Fire FC (@ChicagoFire) June 29, 2026
گرێبەستی یاریزانە تەمەن نزیک 38 ساڵیەکە لەگەڵ یانە نوێیەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵە. بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە مووچەی ساڵانەکەی لەگەڵ شیکاگۆ خۆی دەدات لە 17 ملیۆن دۆلار.



