گرنگترینمۆندیالی 2026

نێیمار خۆی گەرم کرد بەڵام نەهاتە نێو یاریگا؛ ئانچێلۆتی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

ئانچێلۆتی لە دوای گۆڵەکەی کاسێمێرۆ پلانەکەی گۆڕی

Yariga App

یاریگا –

کاتێک بەرازیل بەرامبەر ژاپۆن بە گۆڵێک لە دواوە بوو، هەموو چاوەکان لەسەر کورسی یەدەک و نێیمار بوون و یاریزانەکە بە خرۆشەوە دەستی بە خۆگەرمکردن کرد و هەمووان چاوەڕێی هاتنەناوەوەی بوون، بەڵام تاوەکوو کۆتایی یارییەکە ئانچێلۆتی گڵۆپی سەوزی بۆ چوونە نێو یاریگا بۆ هەڵنەکرد.

بەرازیل لە گێمی یەکەم بە گۆڵێک لە دواوە بوو، لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم نێیمار دەستی بە خۆگەرمکردن کرد، دواتر کاسێمێرۆ لە خولەکی 56 ئەنجامەکەی بۆ سامبا یەکسان کردەوە و لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراویش مارتینێلی گۆڵێکی ئاڵتوونی کرد و هەڵبژاردەکە خۆی گەیاندە قۆناخی 16.

 ئانچێلۆتی لەدوای یارییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی هەبووە لە خولەکی 60 یان 65 نێیمار بهێنێتە ناوەوە، بەڵام گۆڵی یەکسانبوونەوەی کاسێمیرۆ پلانی یارییەکەی گۆڕی.

نەمانویست پێکهاتەی تیپەکە بگۆڕین، چونکە کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان لە دەستدا بوو و نەماندەویست لەو دۆخەدا تاکتیکی تیپەکە تێکبدەین.

ئانچێلۆتی دووپاتی کردەوە کە نێیمار بە تەواوی ئامادەیە و ئەگەر یارییەکەیان لە کاتی یاسایی نەبردبایەوە، ئەوا بۆ کاتی زیادکراو نێیمار بژاردەی یەکەمی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button