بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ ئینتەر میلان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی گواستنەوەی کاماڤینگا راگەیاند

یاریگا –
ئینتەر میلان بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان لەسەر دەنگۆی گواستنەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگا راگەیاند.
ماوەیەکە میدیا جیاوازەکان باس لە نزیکبوونەوەی ئینتەر دەکەن کاماڤینگا کە تا رادەیەکی زۆر دەرفەتی سەرەکیبوونی لە پێکهاتەی ریال مەدریدددا لەدەستداوە.
بەگوێرەی لێدوانێک لە پیێرۆ ئاسیلیۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ئازوری، یانەکەیان هیچ نیازێکی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە پیشان نەداوە.
ئاسیلیۆ هۆکارەکەی ئاشکراکرد و راشکاوانە رایگەیاند
راپۆرتەکانی سەربارەت بە یانەکەمان و گواستنەوەی کاماڤینگا هیچ راستیەکی تێدا نییە. لە رووی نرخەکەی و مووچەکەشیەوە، بەهیچ شێوەیەک ناتوانین گرێبەستی لەگەڵدا بکەین. ئەوە مەحاڵە.
VIDEO FCIN1908 / Mercato Inter, l’annuncio di Ausilio: “Arriveranno…”https://t.co/LuyejYvYnV
— Fcinter1908 (@fcin1908it) June 29, 2026



