چێڵسی ریمۆنتادای گواستنەوەی بەسەر ئینتەر میلاندا کرد

یاریگا –
چێڵسی ریسەکەی لە ئینتەر میلان کردەوە خوری کاتێک لە ماوەیەکی کەمدا هاتەنێو گفتوگۆی گواستنەوەی مارکۆ پالێسترا.
ئینتەر ماوەیەکبوو لە هەوڵدابوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیتاڵیەکە، لەو رووەشەوە ئومێدێکی زۆری هەبوو کە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.
بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزی و ئیتاڵیەکان، چێڵسی لەپڕێکدا هاتەنێو کێبڕکێکەوە و بە ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ ئاتالانتا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی مارکۆی تەمەن 21 ساڵ کە لە بەرگریی لای راست یاریی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکوبس، چابی ئالۆنسۆی راهێنەری نوێی بلووز رۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە رێککەوتنەکەدا.
ئەو رۆژنامە ئینگلیزیە ئاشکرایکردووە کە مارکۆ ئێستا لە تەواوکردنی کۆتا مەرجەکانی گواستنەوەکەدایە، خودی خۆشی چێڵسی بەسەر ئینتەردا هەڵبژاردووە.
شایەنی باسکردنە، پالێسترا کاتێک تەمەنی هێشتا 9-10 ساڵان بوو، بۆ یانە ئیتاڵیەکە یاریی دەرد پێش ئەوەی ئاتالانتا بیگوازێتەوە. لەوەتەی ساڵی 2023یش وەک پیشەگەر لەگەڵ ئاتالانتا دەرکەوتووە، بەڵام وەرزی رابردوو بەخواستن لە ریزەکانی کالیاریی بوو.
چێڵسی لەم هەوڵەیدا کێبڕکێکەی تەنها لە ئینتەر میلان نەبردەوە، بەڵکوو لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە لەلایەن یانەکەیەوە پێشکەشی ئارسیناڵ و لیڤەرپوولیش کرا.
هۆکاری ئەوەی بۆچی چێڵسی لە گواستنەوەی پالێسترا سەرکەوتوو نەبوو، جەیکوبس زانیویەتی کە کارگێڕی نیرازوری نەیتوانیوە ئەو مووچەیە بداتە یاریزانەکە کە چێڵسی بۆی زیادکرد و گرەوەکەی بردەوە.
More on Marco Palestra and Chelsea.
Inter had been hopeful of agreeing a transfer, but Chelsea have pulled off a quick hijack after agreeing a package in excess of €50m with Atalanta. Xabi Alonso a key part of the deal.
21-year-old is now finalising terms, having already… pic.twitter.com/bQEzSRSrgT
— Ben Jacobs (@JacobsBen) June 23, 2026



