رۆناڵدۆ: وا هەستم دەکرد وازم لە یاریکردن هێنابوو!

یاریگا –
پۆرتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەڕانەوە بۆ رێچکەی سەرکەوتن دۆنیش رۆژووی گۆڵکردنی شکاند کاتێک 5-0 لە ئوزبەکستانیان بردەوە لە یاریی دووەمی کۆمەڵەکەیان.
کریستیانۆ و هاوتیمەکانی لە یەکەم یارییاند بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات 1-1 یەکسانبوون. ئەوە یەکێکبوو لە خراپترین یارییەکانی کاروانی وەرزشی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە.
ئەوەی خوێی بە برینەکەدا کرد و زیاتر کێشەکەی قووڵترکردەوە لێدوانەکەی جواو نێڤێش بوو کاتێک دوای یارییەکە رایگەیاند کە رۆناڵدۆش وەک هەر یاریزانێکی دیکەی تیمەکە، یاریزانێکی ئاساییە.
ئەگەرچی دوای ماوەیەک بێدەنگی لە کۆتاییدا رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە هاتەدەنگ و رایگەیاند کە لێکدانەوەی هەڵە بۆ قسەکانی نێڤێش کراوە، بەڵام شەقامی وەرزشی بەگشتی چاوەڕوانی کاردانەوەی نێو یاریگابوون تا ناسنامەی راستەقینەی پۆرتوگال ببین نەک لێدوان و پاساوهێنانەوە.
ئەمشەو تیمەکەی مارتینێز بەکرداریی یەکگرتوویی خۆیان سەلماند. رۆناڵدۆش ددانی بەو راستیەدا نا کە هەفتەیەکی تاڵی بەرێکردووە، لە پەیامێکیدا دوای یارییەکە کە هەر خۆی تێیدا وەک باشترین دیاریکرا، وتی
دەزانم هەرکەس هەوڵی زۆر بدات، خودا یارمەتی دەدات. ئەوە هەفتەیەکی قورس بوو، هەفتەیەکی تاریک. هەفتەکە بۆ من وا دەستیپێکرد وەک وا هەستم دەکرد وازم لە یاریکردن هێنانبێت. بەڵام چاوەڕێم کرد وەک ئەوەی هەمیشە چاوەڕێ دەکەم، چونکە من زیاتر بڕوام بە هەوڵدانە وەک لە تۆپی پێ. قورسبوو، ددانی پێدا دەنێم، بەڵام توانیمان بگەڕێینەوە.
دەربارەی رەخنەکانی خەڵکیش وتی
وتیان پێویستە واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام ئەوەتام لێرە. ژاوەژاوی دەرەوە هەمیشە هەروایە، بەڵام ناشتوانین کۆنترۆڵی بکەین. ئێمە بەردەوامین لە رۆشتن و یەکگرتوویشین.
بۆ زانین، کریستیانۆ کە دوو گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، چەندین ریکۆردی شکاند:



