فەرمی؛ رۆناڵدۆ بە شەوێک چەندین ریکۆردی شکاند

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆژووی گۆڵکردنی شکاند و بەرامبەر ئوزبەکستان یەکەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالی 2026 تۆمارکرد.
ماوەی 10 یاریی بوو رۆناڵدۆ لە هەژاندنی تۆڕەکان دوورکەوتبووەوە. لە یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات کە 1-1 یەکسان بوون، بەهۆی تۆمارە خراپەکانیەوە رەخنەی زۆری لێگیرا، بەتایبەت کە تا فیکەی کۆتایی لەلایەن رۆبێرتۆ مارتینێزەوە گۆڕانکاریی پێنەکرا.
ئەفسانە پۆرتوگالیەکە تەنها 6 خولەکی بەسبوو بێدەنگی بشکێنێت. بەوەش ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی مۆندیالدا گەیاندە 9 گۆڵ و بەفەرمی لەگەڵ ئۆزیبیۆی ئەفسانەی وڵاتەکەی یەکسانبووەوە.
دیمەنی گۆڵی یەکەمی دۆن:
پۆرتوگالیەکان جارێکیتر و لە خولەکی 17 لە رێگەی نونۆ مێندێش بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب تۆری نوێنەرەکەی ئاسیایان هەژاند.
گۆڵەکەی مێندێش:
جارێکیتر کاپتنی پۆرتوگالیەکان بە ئەسێستێکی نایاب لە بڕوبۆ فێرناندێشەوە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەفەرمی پێش ئۆزیبیۆی دایەوە و بووە خاوەنی 10 گۆڵ.
جیا لەو ریکۆردە، کریستیانۆ بووە یەکەمین یاریزانە لە مێژووی جامی جیهانیدا بتوانێ لە شەش وەشانی لەسەریەک گۆڵ لەو پاڵەوانێتیەدا بکات.
لە هەمان کاتدا ئەفسانەکەی مادێرا لە تەمەنی 41 ساڵیدا بووە گەورەترین یاریزان لە مێژووی مۆندیالدا زیاتر لە گۆڵێک تۆماربکات.



