پریڤیوی یاریی كۆڵۆمبیا V كۆنگۆی دیموكرات؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی كۆنگۆی دیموكرات دەبێتەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و هەڵبژاردەی كۆنگۆی دیموكرات لە یاریگای ئاكرۆن لە گوادالاخارای مەكسیک رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

كۆڵۆمبیا یاریی پێشوو رووبەڕووی ئوزبەكستان بوویەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.
لە بەرامبەردا كۆنگۆی دیموكرات یاریی رابردوو بەرامبەر پۆرتوگال یاریی كرد و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یارییەكە بە یەكسان بوون كۆتاییهات.
كۆڵۆمبیا بە سێ خاڵ لە پلەی یەكەم و كۆنگۆی دیموكرات بە خاڵێک لە پلەی دووەمی كۆمەڵەی یازدەیەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كۆڵۆمبیا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی كۆنگۆی دیموكرات دەبنەوە.
كۆنگۆی دیموكرات بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆڵۆمبیا
ڤارگاس
مونۆز، سانچێز، لوكومی، مۆیكا
پویرتا، مۆنتۆیا
ئاریاس، رۆدریگێز، لویس دیاز
سوارێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆنگۆی دیموكرات
ئێمپاسی
وان بیساكا، ئێمبێمبا، توانزیبی، ماسوواكو
مۆتۆسامی، سادقی، موكاو
ئێلیا، ویسا، ئێم بوكو



