ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینمۆندیالی 2026

پلانی ئامۆریم؛ مۆدریچ دوای مۆندیال بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت؟

لەگەڵ میلان بەردەوام دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ دەیەوێت بمێنێتەوە و یانەکە کار لەسەر ستراتیژێک دەکات. دوای مۆندیال بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ روبن ئامۆریمی راهێنەر ئەنجام دەدرێت.

زۆر دڵتەنگ مەبە، بەڵام ئەگەرێک هەیە کە یارییەکەی ئەمشەو ببێتە یاریی پێش کۆتا یاریی لۆکا مۆدریچ لەگەڵ کرواتیا. لوکا بڕیاریداوە واز لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بهێت و تەنیا لەسەر ئاستی یانەکان بەردەوام بێت… پێدەچێت ئەو بڕیارە درابێت.

دەکرێت لوکا رای خۆی بگۆڕێت؟ وەکوو چۆن لە ژیاندا هەموو شتێک ئەگەری هەیە، بەڵام ئەمە پێناچێت. پرسیارە گەورەکە پەیوەندی بە داهاتوویەوە هەیە بۆ وەرزی 2026-2027. ئەیسی میلان یان نا، ئەمە دووڕیانەکەیە. بابەتێک کە مۆدریچ لە ناخی دڵیدا حەز دەکات بە ئەرێنی چارەسەری بکات، بەڵام بۆ ئێستا بە کراوەیی ماوەتەوە.

لوکا مۆدریچ

پەنەما، گانا…  ئەی دواتر چی؟

هەنگاو بە هەنگاو. سەرەتا تیمی نیشتمانی دێت. مۆدریچ 199 یاریی بۆ کرواتیا کردووە و لە بەرامبەر پەنەما، بڕیارە بگاتە ریکۆردی 200 یاریی. یاریی ژمارە 201 دەکرێت چەند رۆژێک دواتر لە بەرامبەر گانا بێت.

بەڵام دوای لێکرانی چوار گۆڵ بەرامبەر ئینگلتەرا، کرواتیا لەبری ئاهەنگگێڕان خەمی گەورەتری هەیە. ئەوان پێویستیان بە سەرکەوتنە. لوکا ئێستا تەمەنی 40 ساڵە و هەستی پێدەکات چیدیکە ئەو منداڵە نییە کە دوای ئاوارەبوونی بەهۆی جەنگەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە هۆتێلێکدا دەژیا و لە حەوشەی وەستانی ئۆتۆمبێلەکاندا شەقی لە تۆپ دەدا کاتێک خەونی بەوەوە دەبینی ببێتە زڤۆنیمیر بۆبان.

ئەو چیدیکە ناتوانێت بە بەردەوامی هەفتەی دووجار یاری بکات و خشتەی نێودەوڵەتی داهاتوو زۆر قورسە. کرواتیا لە نەیشنزلیگ لە 26ـی ئەیلوول رووبەڕووی کۆماری چیک دەبێتەوە، لە 29ـی ئەیلوول بەرامبەر ئیسپانیا، لە 3ـی تشرینی یەکەم بەرامبەر ئینگلتەرا و دووبارە لە 6ـی تشرینی یەکەم بەرامبەر ئیسپانیا یاری دەکات.

ئەمە زۆر قورسە. هەر بۆیە کۆتاییهێنان بە کاروانی نێودەوڵەتی دوای ئەم مۆندیالە زیاتر ئەگەری هەیە، پێدەچێت رۆژێک لە رۆژان لە پێگەیەکی دیکەدا بگەڕێتەوە.

لوکا مۆدریچ لەگەڵ کرواتیا

لەگەڵ میلان بەردەوام دەبێت؟

ئەیسی میلان بابەتێکی تەواو جیاوازە. بۆ مۆدریچ، مانەوە لە میلان هێندەی تۆپی پێ پەیوەندی بە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانەوە هەیە. بەگوێرەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئەو لە میلان زیاتر دڵخۆشە لەو دۆخەی کە چاوەڕوانی دەکرد. ئیمای کچی لە تیمی لاوانی یانەکەدا یاری دەکات، هاوتیمەکانی نرخی دەزانن و هاندەرانیش خۆشیان دەوێت.

یانەکە پێشتر ئەوەی روون کردووەتەوە کە بە خۆشحاڵییەوە بۆ وەرزێکی دیکە لە میلانێلۆ دەیهێڵنەوە. بەڵام بڕیاری کۆتایی دوای گفتوگۆیەکی جدی لەگەڵ روبن ئامۆریم دێت.

ساڵێک لەمەوبەر، پەیوەندی مۆدریچ لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئاسان بوو پێشبینی بکرێت. ئالێگری مەیلی هەیە ئاشقی یاریزانانی خاوەن بەهرەی تەکنیکی ببێت و زۆرجار لەپێش هێڵی بەرگریدا دایان بنێت. بە لای ئەوەوە، یاریزانانی ناوەڕاستی ناوەند پێویستە جەستەیی بن و رووماڵی ناوچەکە بکەن، لە کاتێکدا دروستکەری قووڵایی کۆنترۆڵی ریتم و خاوەندارییەتی تۆپ دەکات. مۆدریچ بە تەواوی لەگەڵ ئەو رۆڵەدا دەگونجێت.

سەرەڕای تەمەن و سنوورداربوونی جەستەیی، ئەو بەردەوامە لە دیاریکردنی ریتمی یارییەکان رێک وەکوو چۆن لە منداڵییەوە کردوویەتی. لە وەرزی رابردوودا بووە کەسایەتییەکی سەرەکی چ بە تۆپەوە یان بێ تۆپ.

لوکا مۆدریچ

ئامۆریم و بڕیاری کۆتایی

چیرۆکەکە لەگەڵ ئامۆریم هێشتا نەنووسراوە. مۆدریچ دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە لە ئەیسی میلان بمێنێتەوە. ئەوانەی لەوەوە نزیکن دەڵێن، ئەگەر تەنیا بەدوای حەزەکانی خۆیدا بڕوات، وەڵامەکە سادە دەبێت: بەردەوامبوون.

ئاڵۆزییەکە ئەوەیە کە چاوەڕوان بوو کۆتا پاڵەوانییەتی چامپیۆنزلیگ یاری بکات. پارە بۆ ئەو گرنگ نییە. یاری کردن لە هەموو خولەکێکیشدا گرنگ نییە. چامپیۆنزلیگ گرنگە و ئەیسی میلان تێیدا نابێت.

کاتێک مۆندیال کۆتایی دێت بەو هیوایەی تاوەکوو دەکرێت درەنگ بێت لە روانگەی مۆدریچەوە، ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە ناوەندی بیرکردنەوەکانی. ئەو گوێ لە جەستەی، هەستەکانی، یانەکەی و راهێنەرەکەی دەگرێت. دواتر وێنەیەکی روونتر دەردەکەوێت.

گونجاوترین سیناریۆ رۆڵێکی دیاریکراوە بە وریاییەوە: یارییە دەستنیشانکراوەکان، وازهێنان لە هەندێک گەشتی دەرەوەی یاریگا لە یۆرۆپالیگدا، هاتنە ناوەوە بۆ گێمی دووەم و مەرج نییە لە هەر یارییەکدا 90 خولەک یاری بکات. ئەگەر ئەو هەست بە ئاسوودەیی بکات بەو رێکخستنە، بەردەوام دەبێت. ئەگەر وای کرد، هاندەرانی ئەیسی میلان کە نیگەرانی داهاتوون هۆکارێکی دیکەیان دەبێت بۆ زەردەخەنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button