
یاریگا –
یانەی لاتسیۆی ئیتاڵی بەفەرمی جێنارۆ گاتوسۆی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.
لاتسیۆ بەهۆی ئەنجامەكانیەوە ماوریزیۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.
Benvenuto, Mister 🤝🩵#AvantiLazio pic.twitter.com/n9P3dkIYuP
— S.S.Lazio (@OfficialSSLazio) June 23, 2026
هەژماری فەرمی لاتسیۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد جێنارۆ گاتوسۆ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان وەردەگرێت.
گاتوسۆ لە هاوینی 2025 تاوەكوو مانگی چواری ئەمساڵ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای كرد و لە هەشت یاریی شەش یارییان بردەوە و دوو یاریی شكستیانهێنا و نەیتوانی هەڵبژاردەكە بگەیەنێتە یارییەكانی جامی جیهانی.
راهێنەرە 48 ساڵانەكە پێشتر راهێنەرایەتی سیۆنی سویسری، پالێرمۆی ئیتاڵی، كریتی یۆنانی، پیزای ئیتاڵی، ئەیسی میلان، ناپۆلی، ڤالێنسیا، مارسیلیا، هاجدوكی كرواتی و ئیتاڵیای كردووە.
وەرزی رابردوو لاتسیۆ لە ریزبەندی نۆیەم كۆتایی بە خولی ئیتاڵیا هێنا و بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی وەرزی داهاتوو ناكات.



