
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا لاتسیۆ و ئینتەر میلان رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر لاتسیۆ و ئینتەر میلان لە یاریگای ئۆڵیمپیكۆ لە رۆما لە میانی یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا رووبەڕوو ببنەوە.
پڕۆفایلی یاریی

ئینتەر میلان لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەڕووی كۆمۆ بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 3-2 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
لە بەرامبەردا لاتسیۆ لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەڕووی ئاتاڵانتا بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكەیان بردەوە و گەیشتنە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لاتسیۆ بە بێ پرۆڤێدێل رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.
ئینتەر میلان بە بێ هاكان چاڵهانئۆغلۆ رووبەڕووی لاتسیۆ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان
مارتینێز
ئاكانجی، بیسێک، باستۆنی
دەمفریس، بارێلا، زێلینسكی، میختاریان، دی ماركۆ
تورام، لاوتارۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لاتسیۆ
مۆتا
ماروسیچ، گیلا، رۆمانۆلی، تاڤارێس
باشیچ، پاتریک، تایلەر
ئیساكسن، نۆسڵن، زاكانی



