بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ دهۆک گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
یانەی دهۆک گواستنەوەی رەزا ماجی، پیشەگەری مەغریبی راگەیاند.
یانەی دهۆک بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ رەزا ماجی، هێرشبەری مەغریبی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی فەرمییان لەگەڵ واژۆکردووە و ئەو یاریزانە لە وەرزی 2026/2027 درێسی هەڵۆکانی چیا دەپۆشێت.
رەزا ماجی تەمەن 25 ساڵان لە باڵی راستەی هێرشبەریی یاریی دەکات، یاریی بۆ یانەکانی رجائی مەغریبی، جەدیدەی مەغریبی و کاسابلانکای مەغریبی کردووە، وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بۆ یانەی مینا کردووە.
ئەو هێرشبەرە لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق 33 یاریی بە درێسی مینا کرد، دوو گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.



