گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئینگڵتەرا سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر کرواتیا بەدەستهێنا
سێ شێرەکە بەشایستەیی لە کرواتیای بردەوە

یاریگا –
لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و پڕگۆڵترین یارییەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر هەڵبژاردەی کرواتیا بەدەستبهێنێت.
لەمیانی یارییەکانی قۆناخی مۆندیالی 2026 ئینگڵتەرا و کرواتیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و ئینگلیزییەکەتان توانیان بە ئەنجامی 4-2 یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.

سەرەڕای ئەوەی کرواتیا لەپێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لە خولەکەکانی کۆتایی هێرشەکانی بۆ سەر ئینگلتەرا چڕکردەوە، بەڵام ئینگلیزەکان رێگەیان نەدا سوپرایز رووبدات و لە خولەکی 87، گپڵی چوارەمییان کرد و کۆتاییان بە هیواکانی کرواتیا هێنا.
هەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و کڕواتیا هاوشانی گانا و پەنەما دەکەونە کۆمەڵەی L.
ئینگڵتەرا لە یاریی داهاتوو رووبەڕووی گانا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی کرواتیاش بەرامبەر پەنەما یاریی دەکات.



