گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ پۆرتوگال شۆککرا و کەوتە داوی یەکسانبوونی کۆنگۆی دیموکرات
پۆرتوگال بە سەرەتایەکی خراپ دەستی بە مۆندیال کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییە گرنگەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی پۆرتوگال و کۆنگۆی دیموکرات رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی یازدەیەم پۆرتوگال و کۆنگۆی دیموکرات رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و چاوەڕواندەکرا پۆرتوگال بە ئەنجامی گەورە و ئاستی بەرز یارییەکە بباتەوە یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
گۆڵەکەی پۆرتوگال لە 6 لەلایەن جواو نێڤێش، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکەوە کرا، یۆوان ویسا گۆڵەکەی کۆنگۆی کرد.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال و کۆنگۆی دیموکرات هاوشانی ئوزبەکستان و کۆڵۆمبیا دەکەونە کۆمەڵەی F.