ئیسپانیاگرنگترین

ئەفسانەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە رۆڵێکی گەورەوە دەگەڕێتەوە بۆ خزمەتی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە رۆڵێکی گەورە و نوێ دەگەڕێتەوە بۆ خزمەتکردن لە یانەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆ، گابی کە بە یەکێک لە سیمبۆڵە دیارەکانی دوو دەیەی رابردووی رۆخی بلانکۆ دادەنرێت، وەک یاریدەری دیێگۆ سیمیۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بۆ یانە مەدریدیەکە.

گابی کە وەک ناوەڕاستی بەرگریی یاریی دەکرد، لە دوو ماوەی جیاوازدا درێسی ئاتلێتیکۆی پۆشیوە (2004-2007)، هەروەها لە سەردەمی راهێنەرایەتی سیمیۆنی لە 2011-2018.

گابی وەرزی داهاتوو جێگەی نێڵسن ڤیڤاسی یاریدەری ئێستا دەگرێتەوە کە نزیکە لە رۆشتنی یەکجارەکیی دوای هەشت ساڵ مانەوە لەو پۆستە.

 

Back to top button