بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

فیفا سزای حەفت یانەی عێراقی داوە

هەولێر و دهۆک لە نێو سزادراوەکانن

Yariga App

یاریگا-

حەفت یانەی عێراقی بەهۆی سزایەکانی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ناتوانن هیچ یاریزانێکی پیشەگەر و ناوخۆیی بگوازێتەوە یاخود تۆمار بکەن.

بەهۆی سکاڵای یاریزانە پێشەگەر و راهێنەرەکان لەسەر یانەکانی عێراق حەفت یانە تووشی گرفتێکی گەورە بووینە و ناتوانن هیچ گرێبەستێک بەفەرمی واژوو بکەن یاخود لە سیستەم تۆمار بکەن تا پێدانی شایستە دارایی یاریزانەکان.

لەنێو ئەو حەفت یانەیە دوو یانەی کوردستانی بوونی هەیە.

یانەکان بریتین لە هەولێر، دهۆک، تەڵەبە، نەجەف، قاسم، کەربەلا، دیوانییە.

هەروەها پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی ئەمساڵ یانەی قوە جویە ئەویش ناوی لە لیستەکە هەبوو، بەڵام یانەکە کێشەکەی چارەسەر کرد و فیفا سزایەکەی لەسەر هەڵگرتن بەهەمان شێوە یانەی فەهد، کە لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات هەمان گرفتی هەبوو، بەڵام چارەسەری کرد.

جێگەی باسە دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 20ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات تا 31ی ئاب بەردەوام دەبێت.

Back to top button