ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

شێرزود تێمیرۆڤ بێهیواکرا

Yariga App

یاریگا-

فابیۆ کەناڤارۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزباکستان شێرزود تیمیرۆڤ ئەستێرەی یانەی هەولێر و گۆڵگاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ بێهیوا کرد لە بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی جیهانی 2026.

ئەمرۆ دوا وادە بوو بۆ هەڵبژاردەی ئۆزباکستان لە ئەگەری گۆرینی یاریزان لە لیستی کۆتایی دوای ئەوەی لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان و هۆڵەندە زیاتر لە چوار یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان تووشی پێکان هاتن ئەمەش هیوایەکی بە ئەستێرەی یانەی هەولێر شێرزود بەخشی بۆ بانگهێشتکردنی بۆ لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە.

فابیۆ کەناڤارۆ بریاری دا تەنیا یەک یاریزان لە لیستی کۆتایی دووربخاتەوە بەهۆی پێکان ئەویش جەلال دین ماشاریبۆف بوو و لە شوێنی ئەو یاریزان روسلانبێک جیانۆڤ بانگهێشتکرا.

جێگەی باسە هەڵبژاردەی ئۆزباکستان لە جامی جیهانی لە کۆمەڵەی 11یەم شانبەشانی هەڵبژاردەکانی پورتوگال و کۆنگۆی دیموکراتی و  کۆڵۆمبیا یاری دەکات.

Back to top button