ئیسپانیا

یاریزانێکی ناوداری ئەتڵەتیکۆ مەدرید وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یاریگا- گابی هێرناندێز، یەکێک لە ناوە دیارەکانی دوو دەیەی ڕابردووی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

گابی لە پێگەی ئینستاگرامی فەرمی خۆیەوە ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی: “کە دەستم کرد بە یاریکردن، هەرگیز ئەوەم بە خەیاڵدا نەهاتبوو کە خەونەکانم دەبێت بە ڕاستی. ئەمڕۆش کاتی ئەوەیە کۆتایی بە کاروانی وەرزشییم بهێنم وەک یاریزانێکی تۆپی پێ.”

ناوبراو تەمەنی 37 ساڵە و بە درێسی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە 417 یاریی ئەنجام داوە و شەش نازناوی بردۆتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە.

گابی ساڵی 2018 ڕۆخی بلانکۆسی جێهێشت و ڕووی کردە یانەی سەدی قەتەری.

بابەتی زیاتر

Back to top button