ئەوروپائیسپانیا

یاریرزانێکی ڕیاڵ بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا ڕاهێنانەکانی تەواو نەکرد

یاریگانێت/ وەیشوومەی پێکان و دابڕانی یاریزانانی ڕیاڵ بەرۆکی یانەکە بەرنادات و ئەم جارەش یاریزانێکیتر چووە لیستی ئەو یاریزانانە و گومان دەکرێت بۆ یاریەکەی ڕیاڵ بێتیس ئامادە نەبێت.

ڕۆژنامەی Asی ئیسپانی ئەمڕۆ ئەوەی بڵاو کردوەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزاوە ڕاهێنانەکانی تەواو نەکردووە.  ئەمەش زەنگێکی نائومێدکەرە بۆ سۆلاری ڕاهێنەر کە ڕۆژی یەکشەممە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریەکی قورسی بەرامبەر بێتیسی پلەی شەشەم هەیە.

لیستی یاریزانە پێککراوەکان بریتین لە هەریەکە لە تۆنی کرووس، ئاسینسۆ، یۆرێنتی، گاریس بەیڵ، کۆرتوا و ماریانۆ. ئەمانە و لە یاری ڕابردووشدا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لۆکاس ڤاسگێز کارتی سووری وەرگرت.

ڤینیسیۆس لەم دوایانەدا ئاستێکی باش پیشان دەدات و وەک یاریزانێکی کاریگەر  دەردەکەوێت. تا ڕۆژی یەکشەممەش ئامادەیی تەواوی نەبێت، پێناچێت سۆلاری ڕاهێنەر سەرکێشیی بە بەشداری پێکردنیەوە بکات.

ڕیاڵ لە پلەی پینجەمی ڕیزبەندیە و بە جیاوازی 20 خاڵ لە بارسێلۆنای یەکەمەوە دوورە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close