ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانێک تەرخان دەکات

Yariga App

یانەی ئینتەرمیلان ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو بەدەستهێنانی مارکۆ  پالێسترا.

پالێسترا بەرگریکاری باڵی راستە و یاریزانی ئەتەلەنتایە. لەم وەرزەدا بە خواستن یاری بۆ کالیاری ئەنجامدا و بە ئاستێکی بەرزەوە بینرا، وە بەهۆیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کرا.

بەگوێرەی گازیتا، ناوبراو یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئینتەری پاڵەوانی وەرز و ئامادەن تاوەکو 50 ملیۆن یۆرۆ بدەن بە ئەتەلەنتا لەپێناو بەدەستهێنانی یاریزانە 21 ساڵەکە.

سەرچاوەکە دەڵێت، بەڕێوبەرانی نێرازوری ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بدەن چونکە دەیانەوێت دێنزڵ دەمفریس بفرۆشن لە سنووری 25 ملیۆن یۆرۆ کە لەهەمان پێگەدا یاری دەکات. ئەمەش بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی ئەو یاریزانە.

ئینتەر لە مێژووی خۆیدا، تەنها یەک جاری دیکەیە یاریزانی گواستۆتەوە بە بڕی 50 ملیۆن و ئەویش رۆمێلو لوکاکو بوو لە 2019 لە مانچێستەر یونایتدەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button