بایرن میونشن چارەنووسی پالینیا یەکلاییدەکاتەوە

یاریگا –
سێ یانەی ناودار بۆ گواستنەوەی جواو پالینا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی لەسەرهێڵن.
تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە 19ـی تەمموزی 2026، جواو پالینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی بگەڕێتەوە مەشقەکانی بایرن میونشن و بەشداریی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاستۆن ڤێلا گرنگی بە گواستنەوەی جواو پالینیا دەدات، ئەگەر بایرن میونشن ئامادەەبێت بەخواستن دەستبەرداری ببێت ئەوا ڤێلا جووڵە بۆ گواستنەوەی دەکات، هەروەها بێنفیکا و سپۆرتینگی پۆرتوگالیش گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.
🚨⏳ Aston Villa and SL Benfica are currently the most concrete options for João Palhinha.
Despite reports, Palhinha is not expected to be at Aston Villa today. There is still no agreement with any club at this stage.
The current plan is for Palhinha to travel back to Munich on… pic.twitter.com/hajXVAvTSc
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 18, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، بایرن میونشن بۆ دەستبەرداریبوون لە پالینیا، تاوەکوو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە رێککەوتن و یانە ئەڵمانییەکە فشار دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی یاخود بە خواستن دەستبەرداری ئەو یاریزانە 31 ساڵانییە ببێت.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لەم قۆناخەدا ئاستۆن ڤێلا و بێنفیکا، بژاردەی سەرەکی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکەن و دەیەوێت لەنێوان ئەو دوو یانەیە پەیوەندی بە یەکێکیان بکات.



