پریڤیوی یاریی فەرەنسا V ئینگلتەرا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی دیارییكردنی پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئینگلتەرا رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئینگلتەرا لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریكا رووبەڕوو دەبنەوە، لە میانی یاریی دیارییكردنی پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سویدی بردەوە، لە قۆناخی شازدە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پاڕاگوای بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە مەغریبی بردەوە و لە قۆناخی پێشكۆتاییش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە ئیسپانیا دۆڕا.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناخی 32 بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە كۆنگۆی دیموكراتی بردەوە، لە قۆناخی شازدە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە مەكسیكی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نەرویجی بردەوە و لە قۆناخی پێشكۆتاییش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە ئەرجەنتین دۆڕا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فەڕەنسا بە بێ سالیبا رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.
ئینگلتەرا بەبێ جۆردن هێندێرسن رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا
سامبا
كۆندێ، كۆناتێ، لۆكرۆی، هێرناندێز
كۆنێ، زایر ئێمری
ئۆلیس، شەرقی ، دووێ
ئێمباپێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا
پیكفۆرد
سپێنس، چالۆبا، بێرن، ئۆرایلی
جەیمس، مەینوو
مادویكێ، ئیزێ، راشفۆرد
هاری كەین



