ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیال دەستنیشانكرا

یاریگا –
سلاڤكۆ ڤینسیچ، ناوبژیوانی سلۆڤینی وەكوو ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیال دەستنیشانكرا.
وابڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی مۆندیال رووبەڕووی یەک ببنەوە.
سلاڤكۆ ڤینسیچ، ناوبژیوانی سلۆڤینی بە ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیال لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین دەستنیشانكرا.
تۆماس كلانچینک و ئەندراز كۆڤاچیچ وەكوو یاریدەدەری ناوبژیوان دەستنیشانكران، ئەدهەم مەخادمە و محەمەد كەلاف ناوبژیوانی چوارەم و پێنجەم دەبن.
ڤینسیچ ناوێكی باش نییە بۆ ئەرجەنتینییەكان و پێشتر لە یاریی بەرامبەر سعوودییە ناوبژیوان بوو كە تانگۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.
ناوبژیوانە سلۆڤینییە 46 ساڵانەكە لەم مۆندیالەدا تاوەكوو ئێستا سێ یاریی ناوبژیوانی كردووە ئەوانیش یارییەكانی مەغریب و بەڕازیل، جەزائیر و ئوردن هەروەها مەكسیک و ئێكوادۆر.
The match officials for @FIFAWorldCup Final have been appointed. 🤝
— FIFA (@FIFAcom) July 16, 2026



