گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئینگلتەرا V ئەرجەنتین؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە دووەم یاریی قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیال هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتای ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێشكۆتایی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناخی 32 بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە كۆنگۆی دیموكراتی بردەوە، لە قۆناخی شازدە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە مەكسیكی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نەرویجی بردەوە.

لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناخی 32 بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە كەیپ ڤێردی بردەوە لە قۆناخی شازدە بە هەمان ئەنجام لە میسڕی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سویسرای بردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئینگلتەرا و ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی مۆندیال رووبەڕووی ئیسپانیا ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینگلتەرا بە بێ كوانسا و جۆردن هێندێرسن رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.

ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

كۆنسا، ستۆنس، گێی، ئۆرایلی

ئەندێرسن، رایس

ساكا، بێڵینگهام، گۆردن

هاری كەین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین

ئێمیلیانۆ مارتینێز

مۆلینا، رۆمێرۆ، لیساندرۆ، تاگلیافیكۆ

ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، پارێدێس، ئێنزۆ فێرناندێز

مێسی، ئالڤارێز

بابەتی زیاتر

Back to top button