هەڵسەنگاندنی یاریزانانی فەڕەنسا و ئیسپانیا؛ ئۆلیس و دێمبێلێ لە خراپترینەکانی یارییەکە بوون
دانی ئۆلمۆ باشترین بوو

یاریگا –
فەڕەنسا لەلایەن ئیسپانیاوە بە ئەنجامی (0-2) لە رۆژی سێشەممە لە یاریی پێشکۆتایی مۆندیالدا رووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەوە. لە کاتێکدا دروستکردنی لێدانی سزا لە لایەن لوکاس دینەوە شینپۆشەکانی لە سەرەتاوە خستە نێو کێشەوە، هێڵی هێرشبەری فەڕەنساش بێکاریگەر بوو، کە مایکڵ ئۆلیسێک گوزارشتی لێ دەکرد کە بە تەواوی نەدەناسرایەوە و بە سادەیی نەیانتوانی رووبەڕووی تیمی ئیسپانیا ببنەوە کە لە سەرەتا تاوەکوو کۆتایی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو.
هەڵسەنگاندنەکان بەگوێرەی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی:
فەڕەنسا – بەگشتی 3.7
مایک ماینان – 4
لە دابەشکردنی تۆپدا جێگیر نەبوو. پێش پاسە هەڵەکەی لە خولەکی 37، یاری دروستکردنەکەی تاوەکوو رادەیەک دروست بوو و دەرفەتی باشی رەخساند. هیچ دەرفەتێکی نەبوو لەسەر لێدانی سزاکەی ئۆیارزابال یان لێدانەکەی پۆرۆ و کەمجار تاقیکرایەوە.
ژوول کوندی – 5
نیوەی یەکەمی بەهێز بوو، بە باشی مامەڵەی لەگەڵ چەندین دۆخی دوو دژی یەکدا کرد و پارێزگاری لەو ئاستە کرد دوای پشووی نێوان دوو گێمەکە، هەوڵیدا خۆی لە رووی جەستەییەوە بسەپێنێت، هەرچەندە هەندێک جار بە شپرزانە بوو. تەنانەت لە کۆتایی یارییەکەدا تۆپێکی مەترسیداری ناردە نێو هێڵی سزاوە.
دایۆت ئوپامێکانۆ – 5
باشترین یاریزانی فەڕەنسا بوو لە نیوەی یەکەمی بێهیواکەردا. بەهێز بوو لە گەڕانەوە و کۆنترۆڵکردنی تۆپدا. پاسێکی خراپی بۆ دواوەدا لە خولەکی 54 پێش گۆڵی دووەمی ئیسپانیا، کاتێک ئۆلمۆ پێش ئەو گەیشتە تۆپەکە، ئەمەش رەنگدانەوەی نیوەی دووەمی سەخت بوو بۆ ئەو.
ویلیام سالیبا – بەبێ هەڵسەنگاندن
پشتی تووشی کێشە بوو دوای پاڵەوانییەتییەکی سەختی جەستەیی، ئەمەش ناچاری کرد دوای تەنیا 30 خولەک یاریگا بەجێبهێڵێت. لاکروا (5/10) شوێنی گرتەوە بەڵام هەندێک جار چاودێریکردنی یاریزانانی لەدەست دەدا و لە گۆڵەکەی پۆرۆدا لە شوێنی خۆی راکێشرایە دەرەوە.
لوکاس دین – 2
لێدانێکی سەری بێ کۆنترۆڵ و پاشان فۆڵێک لەسەر لامین یامال بووە هۆی لێدانی سزاکە کە دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە. پێش پشووی نیوەی یارییەکە باشتر دەرکەوت، بەڵام نیوەی دووەمێکی خراپی بەڕێکرد کە پڕ بوو لە لەدەستدانی تۆپ پێش ئەوەی بە تیۆ هێرناندێز بگۆڕدرێت.
ئۆرێلیەن چوامێنی – 3
لە نیوەی یەکەمدا ون بوو. نەیتوانی هێرشەکانی ئیسپانیا تێکبدات یان هێرش دەست پێ بکات. دوای پشووی نیوەی یارییەکەش باشتر نەبوو و لە رۆڵێکی زۆر ئاساییدا بێ کاریگەر مایەوە.
ئادریان رابیۆ – 5
دەستپێکێکی بەهێز بە جۆش و کەسایەتییەوە. هەشت تۆپی وەرگرتەوە بەڵام پێش کۆتایی گێمی یەکەم هەشت جاریش تۆپی لەدەستدا. بەهۆی ئەوەی لە خولەکی 9 کارتی زەردی هەبوو، دیشام لە پشووی نێوان دوو گێمەکەدا گۆڕانکاری پێ کرد بۆ ئەوەی لە مەترسیی کارتی سوور بەدوور بێت. مانو کۆنێ (4/10) هاتە نێو یاریگاوە بەڵام هیچ کات نەگەیشتە ئەو ئاستەی کە پێشتر لە پاڵەوانییەتییەکەدا نیشانی دابوو و نەیتوانی لەژێر باڵادەستیی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا رزگاری بێت.
عوسمان دێمبێلێ – 2
لەلای راست دەستی پێکرد پێش ئەوەی دوای نیو کاتژمێر بچێتە ناوەڕاست، بەڵام هیچ شتێک سوودی نەبوو. براوەی باڵۆن دۆر بەنزیکەی هەموو شتێکی بە هەڵە کرد و وردە وردە لە یارییەکەدا ون بوو. بێهیواکەرێکی گەورە بوو.
مایکڵ ئۆلیس – 2
بەهۆی بێ سەرنجییەوە نەیتوانی ئازاری ئیسپانیا بدات. پاسە هەڵەکان و بڕینی سەرنەکەوتوو چەندین جار فەڕەنسای خستە ژێر فشارەوە. لە یارییەکانی پێشوودا نایاب بوو، بەڵام لێرەدا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی و بە شایستەیی بۆ شەرقی گۆڕانکاریی پێکرا.
برادلی بارکۆلا – 4
چاوەڕوانییەکان وابوون کە هێڵە بەرزی بەرگریی ئیسپانیا رێگەی پێبدات سوود لە خێراییەکەی وەربگرێت، بەڵام ئیسپانییەکان هێندە دەرفەتیان پێ نەدا. کارە بەرگرییەکانی زیاتر دیار بوون وەکوو لە بەشداریی هێرشبەری پێش ئەوەی بە دێزیرێ دووێ بگۆڕدرێت.
کیلیان ئێمباپێ – 3
لە رووی جەستەییەوە ئامادە دیار بوو، بە تایبەتی لە یەکەم بەرکەوتنی تۆپدا، بەڵام هیچ کات پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانیدا دروست نەکرد و زۆرجار خۆی بە تەنیا دەبینییەوە. هەوڵی دەدا هەموو شتێک بە تەنیا بکات بە بێ سەرکەوتن.
دیدیێ دیشام – 3
سەختە تێبگەیت چۆن تیمەکەی دەکرێت هێندە بێ ئامادەکاری بێت دوای ئەوەی بە متمانەیەکی زۆرەوە گەیشتنە ئێرە. گۆڕینی دوێ بە بارکۆلا هیچ سوودێکی نەبوو و گۆڕانکارییەکانی زۆر رۆتینانە دیاربوون.
ئیسپانیا – بەگشتی 6.7
ئونای سیمۆن – 7
تەنیا دەستوەردانی لە گێمی یەکەمدا دوورخستنەوەیەکی کاتیی بێخەوش بوو لە دەرەوەی ناوچەی سزا بۆ پێشکەوتن بەسەر ئێمباپێدا. بەهێز بوو بەرامبەر هەوڵێکی گۆشەی تەسک لەلایەن کاپتنە فەڕەنسییەکەوە و نایاب بوو لە خوێندنەوەی تۆپەکانی پشتەوە. تەنیا یەک ترس لە کۆتایی یارییەکەدا هەبوو.
پێدرۆ پۆرۆ – 8
لە سەرەتادا سەرنجی لەسەر بەرگریکردن بوو. هەرچەندە بارکۆلا لە یەکەم ململانێدا لێی بردەوە، بەڵام بەخێرایی خۆی گونجاند و تاوەکوو رادەیەکی زۆر باڵە فەڕەنسییەکەی بێدەنگ کرد. تۆپێکی نایابی لە ئێمباپێ وەرگرتەوە و گۆڵی دووەمی ئیسپانیای کرد دوای یەک و دووی ناوازە لەگەڵ ئۆلمۆ.
پاو کوبارسی – 6
پاڵپشتییەکی باشی کرد دوای ئەوەی پۆرۆ لە سەرەتادا بەزێنرا، لە کاتێکدا هاوتیمەکەی دواتر هەمان شتی بۆ کردەوە کاتێک ئێمباپێ تێی پەڕاند. رێگەی بە لاپۆرت دا هێرش بەرێتە سەر ململانێکان و نمایشێکی ئارام و کاریگەری پێشکەش کرد.
ئێمریک لاپۆرت – 7
گێمی یەکەمی نایاب بوو، دەستوەردانێکی سەرەکی بەرامبەر ئۆلیس کرد، لە رووی جەستەییەوە باڵادەست بوو بەسەر کوندیدا و نزیکەی هەموو ململانێیەکی ئاسمانیی بردەوە. دوای پشووی نیوەی یارییەکەش بە هەمان شێوە سەرنجڕاکێش بوو. دروستکردنی هێرشەکانی ئیسپانیا زۆرجار لە رێگەی ئەوەوە دەستی پێ دەکرد و دوو ئەوەندەی کوبارسی بەرکەوتنی لەگەڵ تۆپ هەبوو.
مارک کوکورێیا – 6
یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدرید بە توندییەکی ئاسایی خۆیەوە بەرگریی کرد، سەلماندی کە تێپەڕبوون لێی سەختە و بە ویستی خۆی کارتی زەردی وەرگرت کاتێک پێویست بوو. هەروەها بەشداریی هێرشبەریی کرد، کە تۆپ خستنە نێو هێڵی سزایەکەی لە کۆتاییدا بووە هۆی لێدانی سزای ئیسپانیا.
رۆدری – 7
مۆتەکەیەک بوو بۆ رکابەرەکان، هەمیشە لە شوێنی گونجاو لە کاتی گونجاودا بوو، نمایشێکی دیکەی بێوێنەی لە هێڵی ناوەڕاستدا پێشکەش کرد، چ لە رووی بەرگرییەوە یان کۆنترۆڵی تۆپەوە باڵادەست بوو. 11 ململانێی لە کۆی 15 ململانێ بردەوە.
فابیان رویز – 7
نمایشێکی ناوازە، بڕیاردانی نایاب، ئارام لەژێر فشاری فەڕەنسادا و هەمیشە بەردەست بوو بۆ یارمەتیدان چ لە رووی بەرگرییەوە یان هێرشبەرییەوە. لەپاڵ رۆدریدا، بە تەواوی کۆنترۆڵی هێڵی ناوەڕاستیان کرد لە رێگەی شوێنگیری، پاسدان و کوالێتی تاکتیکییەوە. بۆ پێدری گۆڕانکاریی پێکرا، کە دەستبەجێ چووە ناو کەشی یارییەکەوە.
لامین یامال – 6
لە سەرەتادا بەرامبەر ئادریان رابیۆ زەحمەتیی کێشا بەڵام وردە وردە چووە نێو یارییەکەوە. لێدانی سزاکەی لە دژی دین بەدەست هێنا و نزیک بوو هاوکاریی ئۆیارزابال بکات پێش کۆتایی گێمی یەکەم. گۆڵی نەکرد، بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر هێرشی ئیسپانیا بەردەوام لە گەشەکردندایە. لێدانێکی دواکەوتوو لە ئێمباپێ رەنگە شایستەی کارتێکی زەرد بووبێت.
دانی ئۆلمۆ – 8
باشترین یاریزانی یارییەکە. فشاری ماندوونەناسانە، کاری بەرگریی خۆنەویستانە و کوالێتییەکی ناوازە لەسەر تۆپ. کارتی زەردی بۆ رابیۆ بەدەست هێنا، بە بەردەوامی دەچووە ناوچە مەترسیدارەکانەوە، بە پاسی یەکجار یەک بەرکەوتن یارییەکەی دەبەستەوە و بە شێوەیەکی ناوازە پارێزگاری لە تۆپ دەکرد. ئەسیستەکەی بۆ گۆڵەکەی پۆرۆ نایاب بوو.
ئالێکس بایێنا – 5
بێدەنگترین یاریزانی هێرشبەری ئیسپانیا بوو. زەحمەتیی کێشا لە هێرشبردنە سەر ناوچەی پشتەوەی کوندێ، کە زۆرجار ناچاری دەکرد پشتی لە گۆڵ بێت بۆ یاریکردن. کارە بەرگرییەکەی بەشداربوو لە باڵادەستیی ئیسپانیادا، بەڵام کەمترین کاریگەریی هەبوو لەنێو هێرشبەرەکاندا.
میکێل ئۆیارزابال – 7
دڵە بەرگرییەکانی فەڕەنسا لە سەرەتادا لە گۆڵ دووریان خستەوە، بەڵام ئەمە نەبووە رێگر لە بەشدارییەکانی. کۆنترۆڵکردن و راگرتنی تۆپی بە نایابی مایەوە لە سەرانسەری یارییەکەدا و بە متمانەوە لێدانی سزاکەی گۆڕی بۆ گۆڵی یەکەم. ئەمە 30ـیەمین گۆڵی ئەو بوو لە کۆی 60 یاریی نێودەوڵەتیدا. لە خولەکی 75 بۆ فێران تۆرێس گۆڕانکاریی پێکرا.
لویس دێلا فۆینتێ – 8
هەمان پێکهاتەی سەرەکی هێشتەوە کە لە بەلجیکای بردبووەوە و ئیسپانیا نمایشێکی تاکتیکیی بێوێنەی پێشکەش کرد. بەردەوامبوون لەگەڵ فابیان رویز بڕیارێکی دروست بوو و تیمەکەی هیچ کاتێک لە مەترسیی راستەقینەدا نەبینرا.



