گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

باشترین تیم بردییەوە؛ تیێری هێنری سەرنجەکانی لەسەر یارییەکەی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسپانیا دەخاتەڕوو

"زۆر باڵادەستتر بوون"

Yariga App

یاریگا –

تیێری هێنری، کە وەکوو شرۆڤەکار بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەمریکی کار دەکات، سەرنجەکانی خۆی لەسەر دۆڕانی 2-0ـی فەڕەنسا بەرامبەر ئیسپانیا لە یاریی پێشکۆتایی مۆندیال لە رۆژی سێشەممەدا خستە روو و دانی بە باڵادەستیی لا رۆخادا نا.

یاریزانی پێشووی تیمی نیشتمانیی فەڕەنسا (123 یاریی نێودەوڵەتی، 51 گۆڵ)، کە دوای سەرکەوتنی 2-0ـی فەڕەنسا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر مەغریب سەردانی کەمپی فەڕەنسای کردبوو، دانی بەوەدا نا کە ئیسپانیا بە روونی تیمی باشتر بووە و گوتی:

ئیسپانییەکان کۆنترۆڵی تۆپیان کرد و نیشانیاندا بۆچی پاڵەوانی ئەورووپان. ئەوان زۆر باڵادەستتر بوون.

فەڕەنسا لە خولەکی 22 لە دواوە مایەوە دوای ئەوەی میکێل ئۆیارزابال لێدانێکی سزای گۆڕی بۆ گۆڵ و هیچ کات رێگەیەکیان بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یارییەکە نەدۆزییەوە.

گۆڵکاریی مێژوویی پێشووی فەڕەنسا بەردەوام بوو لە قسەکانی و روونی کردەوە کە چەندە سەختە یاریی بەرامبەر ئیسپانیا بکەیت کاتێک گۆڵت لێ دەکرێت و گوتی:

باشترین تیم بردییەوە. ئەگەر لە سەرەتاوە لە ئاستی پێویستدا نەبیت، ئەوا کارەکە قورس دەبێت. ئیسپانیا خراپترین تیمە کە بتوانیت بە ئەنجامی 1-0 لە دواوەی بیت بەرامبەری. گەڕانەوە لە دۆخێکی وەکوو ئەوە زۆر سەختە.

هێنری هاوکات داوای لە فەڕەنسا کرد کە وانە لەم دۆڕانە وەربگرن تاوەکوو بتوانن بە بەهێزییەوە بگەڕێنەوە و گوتی:

پێویستە فەڕەنسا شیکاریی بۆ ئەوە بکات کە چی رووی داوە، وانەی لێ وەربگرێت و گەشە بکات، بەو ئامانجەوە بگەڕێتەوە کە سەرکەوتن بەسەر گەورەترین رکابەری نوێی خۆیدا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button