ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

ئیسپانیا ژمارەیەکی پێوانەیی ئیتاڵیای یەکسانکردەوە و لە یاری کۆتایی مۆندیال دەتوانێت بیشکێنێت!

Yariga App

هەڵبژاردەی ئیسپانیا رۆژێکی پڕ بەختەوەری بەسەر دەبات پاش بردنەوە شایستەکەیان بەرامبەر بە فەڕەنسا و گەیشتن بە یاری کۆتایی. ئەگەر بتوانن ببنە پاڵەوانی مۆندیال ئەوا جگە لەوەی خۆی لە خۆیدا گەورەترین سەروەرییە هاوکات دەبنە  خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی کە ئێستا بەناوی ئیتاڵیایە.

ئیسپانیا36 یاری بوو تووشی دۆڕان نەهاتبوو بەر لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر فەڕەنسا. ئیتاڵییەکان بەهیوا بوون، ئێمباپێ و هاوڕێکانی بتوانن رایانبگرن تاوەکو ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری بێ دۆڕان بەناوی خۆیانەوە بمێنێتەوە. بەڵام ماتادۆرەکان توانییان شکست بە فەڕەنسا بهێنن و ژمارەکەی ئیتاڵیا یەکسان بکاتەوە.

ئەگەر ئیسپانیا بتوانێت یاری کۆتایی بباتەوە لە ئینگلتەرا/یاخود ئەرژەنتین ئەوا دەبێتە یەکەم هەڵبژاردە لە مێژوودا 38 یاری بەدوای یەکدا تووشی شکست نەیەت.

کۆتا دۆڕانی ئیسپانیا لە یارییەکی دۆستانەبوو بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە مانگی سێی ساڵی 2024. لەوکاتەوە توانیوییانە سەرجەم یارییەکان ببەنەوە یاخود بەرامبەربوون لە نێویاندا بردنەوەی یۆرۆی 2024 و گەیشتن بە یاری کۆتایی مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button