سەندرلاند یەکەم گرێبەستی ئەم مێرکاتۆیە رادەگەیەنێت
بەرگریکارێکی بەلجیکی گواستەوە

یاریگا –
سەندرلاند ئەمڕۆ گواستنەوەی تۆماس مونیێر بەرگیکاری بەلجیکی رادەگەیەنێت.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆماس مونیێر بەرگریکاری بەلجیلی پشکنینی پزیشکی بەسەرکەوتوویی بۆ کراوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ سەندرلاند واژۆ دەکات.
بەرگریکارە بەلجیکییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیلی فەڕەنسی کۆتاییهات و ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد، بەخۆڕایی پەیوەندی بە سەندرلاند دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، گرێبەستی بەرگریکارە 34 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکوو هاوینی 2028 دەبێت.
مونیێر دەبێتە یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی سەندرلاند و پێشبینی دەکرێت یانە ئینگلیزییەکە ئەمڕۆ بەفەرمی گواستنەوەی ئەو یاریزانە رابگەتەنێت.
تۆماس مونیێر یاریی بۆ یانەکانی کڵەب بروج، پاریس سانجێرمان، بۆڕووسیا دۆرتموند، ترابزۆنسپۆر و لیل کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 518 یاریی کردووە، 42 گۆڵی کردووە و 63 گۆڵی دروستکردووە.



