بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هازاردی بچووک گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی چامپیۆنلزیگ واژۆکرد

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، تۆرگان هازارد پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنزلیگ دەکات.

تۆرگان، کە برا بچووکی ئێدین هازاردە، ئێستا تەمەنی 33 ساڵە. ناوبراو 15 ساڵ بەرلە ئێستا لە یانەی لێنسەوە وەک پیشەگەر دەرکەوت. بەدرێژایی ئەو 15 ساڵە بۆ چەندین یانەی جیاواز یاریی کردووە، لەوانە چێڵسی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ، بۆروسیا دۆرتموند و دوایین یانەش ئەندەرلەختی وڵاتەکەی بوو لە 2023-2026.

تۆگان کە لە هەردوو پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی و باڵیش یاریی دەکات، گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی لێنس واژۆکرد. بەوەس دوای 15 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بۆ یەکەم جار وەک پیشەگەر دەستیپێکرد.

لێنس وەرزی رابردوو لە خولی فەڕەنسا تا کۆتا هەفتەکان رکابەری پاریس سانجێرمان بوو لەسەر نازناوەکە، بەڵام لە پلەی دووەم کۆتایی پێهێنا و بلیتی راستەوخۆ سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کرد.

وەک لە پێگە فەرمی خۆیانەوە نووسیویانە، گەڕانەوەی هازارد بۆ سوودوەرگرتنە لە ئەزموونە زۆرەکەی و وردی لە پاسدان و توانای سەرکردایەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button