
یاریگا –
چێڵسی بە راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ کە ئەم هاوینە ئەرکەکەی گرتەدەست، خۆی بۆ وەرزی نوێ رێکدەخاتەوە،
یانە لەندنیەکە وەرزی رابردوو یەکێک لە خراپترین ماوەکانی مێژووی خۆیان بەڕێکرد کاتێک لەژێر سەرپەرشتی سێ راهێنەری جیاوازدا هیچ نازناوێکیان نەبردەوە و تەنانەت نەیانتوانی بشگەنە هیچ پاڵەوانێتیەکی خولی ئەوروپی بۆ وەرزی داهاتوو. بەوەش بەشێک لە ئەستێرە دیارەکانی بڕياری رۆشنتنیان دا، لە دیارترینیان مارک کوکورێیا. چاوەڕوانی رۆشتنی زیاتریش دەکرێت.
ئەمرۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئاڵۆنسۆدا کە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ گەشتی ئاسیا دەکەن، باسی لە دۆخی چەند یاریزانێکی کرد. لەوانە ئالیخاندرۆ گارناچۆ.
راهێنەرە ئیسپانیاکە بەشێوەیەکی راشکاوانە رایگەیاند کە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بەڕێدەکەن و وتی
گارناچۆ لە یانەکانی دیکەوە خواستی گواستنەوەی پیشاندراوە. هیوادارم بە باشترین شێوە بۆ هەموولایەک کۆتایی بێت.
گارناچۆ هاوینی رابردوو بە بڕی 46.20 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە گواسترایەوە بۆ بلووز، لەگەڵ ئەوەی گرێبەستێکی ماوەدرێژی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە کە تاوەکوو 2032 هەیە، بەڵام لە پلانەکانی ئاڵۆنسۆدا نییە.
سەبارەت بە نیکۆ جاکسن کە وەرزی رابردوو بەخواستن لەگەڵ بایرن میونخ بوو، ئاڵۆنسۆ وتی
جاکسن لەگەڵماندا دەبێت بۆ گەشتەکەی ئاسیا، گەشبینین لەگەڵماندا یاریی بکات.



