یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بە ئۆفەرێکی گەورەوە لە کۆستا دەچێتەپێش

یاریگا –
دیۆگۆ کۆستا بووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا و لە پرێمەرلیگەوە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی ئامادەکراوە.
کۆستای پۆرتوگالی ماوەی 7 ساڵە وەک پیشەگەر دەرکەوتووە و هەموو ئەو ماوەیە لەگەڵ پۆرتۆی وڵاتەکەیدا ماوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەکرەم کۆنور، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەوروپا، چێڵسی ئەو گۆڵپارێزە 26 ساڵیەی خستووەتە لسیتی سەرەکی ئامانجەکانی ئەم هاوینە.
بلووز ئەم هاوینە چابی ئالۆنسۆیان وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانکرد دوای ئەوەی یانەکە نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و سەربکەوێت بۆ هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپیش. بۆیە دەیانەوێت لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیسپانیەکە ریزەکانیان رێکبخەنەوە.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە پۆرتۆ بۆ دەستبەرداربوون لە کۆستا، داوای نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات کە 60 ملیۆن یۆرۆیە. چێڵسیش لاریی نییە لە نرخەکەی و خۆی بۆ هەنگاوە فەرمییەکان ئامادەدەکات بۆ هەرچی زووە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کۆنور، بلووز لەم هەوڵەیدا پێش پاریس سانجێرمان دەکەوێت کە ئەو یانە زەبەلاحە فەڕەنسیەش بەهەمان شێوە چاوی لە تواناکانی کۆستایە.



